Accessibility links

سه‌رۆک تڕامپ کاری چه‌ند مانگی ڕابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ هه‌ره‌ سه‌رکه‌توو ناوزه‌د ده‌کات


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، دانۆڵد تڕامپ

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت، هه‌ر له‌ ڕۆژی یه‌که‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیم، به‌ پێی بیرۆکه‌یه‌کی ساکار کارم کردووه‌: ته‌نیا وه‌فاداری به‌ ئێوه‌، واتا وڵاتیانی زۆرباشی خۆمان.

له‌وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ گوتی، " به‌ڕاستی له‌و باوه‌ڕه‌دام 100 ڕۆژی یه‌که‌می ده‌سپێکی به‌ڕیوبه‌رایه‌تیه‌که‌م له‌مێژووی وڵاته‌که‌ماندا هه‌ره‌ سه‌رکه‌وتووترین بووه‌."

سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نی ئابووری گوتی، "که‌مکردنه‌وه‌ی باجی چینی مام ناوه‌ند و کارداریه‌کان کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت."

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی چوار حه‌وتوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وگۆڕانی گرینگی بۆ واشنگتن هیناوه‌ته‌ ئاراوه‌:

"هه‌ره‌ گۆڕانی بنچینه‌یی ده‌کرێت له‌ په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ته‌که‌یان دابێ. بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن، سیاسه‌توانان زیاتر له‌ خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تایبه‌ت دا بوون هه‌تا ئه‌وه‌ی بیر له‌ داهاتوویه‌کی سه‌رکه‌وتوو بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا بکه‌نه‌وه‌. ئه‌وان پاره‌ی باجی خه‌ڵکیان وه‌رگرت و کاره‌کان و سه‌رمایه‌کانیان بۆ وڵاتانی تر نارد.

ئه‌وه‌ چیتر درێژه‌ی نابێت. هه‌ر له‌ ڕۆژی یه‌که‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمه‌وه‌، به‌ پێی بیرۆکه‌یه‌کی ساکار کارم کردووه‌: ته‌نیا وه‌فاداری به‌ ئێوه‌، واتا وڵاتیانی زۆرباشی خۆمان.

هه‌ر بۆیه‌شه‌ ئه‌مه‌ریکام له‌ په‌یمانی هاوکاری نێوان قاره‌کان هێنایه‌ ده‌ر. ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌رچه‌رخانێک بۆ وڵاتی ئێمه‌ بوو. وڵاته‌کانی ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ له‌ ناوبردنی کرێکاری ئه‌مه‌ریکا کاتی به‌سه‌رچووه‌."

XS
SM
MD
LG