Accessibility links

سەرۆک ترامپ میوانداری مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات دەکات


بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە 15 ی مانگی نۆدا میوانداری مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات دەکات.

ئەم ڕێکەوتنەی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، لە 13 ی مانگی هەشتدا لە کۆشکی سپی ڕاگەیەندرا و بەرپرسان دەڵێن گفتوگۆکانی ڕێکەوتنەکە 18 مانگی خایاندووە.

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو و وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نهیان ڕابەرایەتی شاندەکانیان دەکەن لە مەراسیمەکەدا.

لەلای خۆشیەوە ناتانیاهو لە تویتەر نوسیویەتی " گەورە دەبم بەوەی لەسەر داوای سەرۆک ترامپ هەفتەی داهاتوو گەشت دەکەم بۆ واشنتن و لە کۆشکی سپی بەشداری مەراسیمێکی مێژووی دەکەم سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG