Accessibility links

پزیشکی سەرۆک ترامپ: سەرۆک جەڵتە لێی نەداوە


پزیشکی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت سەرۆک ترامپ توشی جەڵتە نەبووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی مەترسیداری نیە و تەندروستیەکی باشی هەیە.

شۆن کۆنڵی پزیشکی سەرۆک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا وتی " دەتوانم جەخت لەوە بکەمەوە سەرۆک ترامپ توشی جەڵتەی گەورە یاخود بچووک نەبووە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی پەیوەست بە دڵ و سوڕی خوێنەوە نیە و هیچ پشکنینێکیشی بۆ نەکراوە تاوەکو بزانرێت جەڵتە لێیداوە وەکو چۆن بەشێوەیەکی ناڕاست دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسیان لێوەکردووە."

کۆنڵی وتی " سەرۆک هێشتا تەندروستی باشە و هیچ ترسێکم لەوە نیە نەتوانێت کارەکانی جێبەجێ بکات. وەکو چۆنیش لە دوایین ڕاپۆرتمدا ئاماژەم پێداوە، پێشبینی ئەوە دەکەم بتوانێت بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرۆکایەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG