Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەرگری لە بریارەکەی بۆ کێشانەوەی هیزەکان لە سوریادا دەکات


سەربازانی ئەمەریکا لە مەنجبج، نوامبری ١ی ٢٠١٨

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، حەوت ساڵ پێش قەرار بوو ئەمەریکا بۆ ماوەی سێ مانگ لە سوریا دا بێت کە هەتا ئێستا درێژەی کێشا.

چوار ڕۆژ دوای فەرمانی کێشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانی خۆی پشتیوانی لە ئەو بڕیارە دەکات

سەرۆک لە تویتی خۆیدا نووسی: "لە سەرەتادا بڕیار وابوو ئەمەریکا تەنیا سێ مانگ لە سوریادا هێزی هەبێت و ئەوەش حەوت ساڵ پێش بوو. ئێمە هەرگیز سوریامان جێ نەهێشت."

ئەو جەختی کرد: "کاتێک بووم بە سەرۆک، پێشی داعش نەدەگیرا. ئێستا بەشێکی زۆری داعش شکستی هێناوە و وڵاتانی ناوچەکە لە نێویاندا تورکیا دەبێت لە توانایان دا بێت بە ئاسانی لە بەرامبەر پاشماوەکانی داعش دا بوەستن. سەربازانی ئێمە بۆ وڵات دەگەڕێنەوە!"

هەوڵوێستی سەرۆک تڕامپ لە گەڵ ڕەخنەی گەلێک لە لایەن هاوپەیمانانی ئەمەریکا و هەروەها لە نێوخۆ، لە نێو کۆمارێکاندا بەرەورووبوو. تەنانەت وەزیری بەرگری دەستی لە پۆستەکەی کێشاوە.

هەروەها شەمە برێت مەک گۆرک، نوێنەری ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاری داعش نوسیوەتی کە داعش هێشتا بە تەواوی شکستنی نەهێناوە و کێشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی ئەو تاقمە پێکدێنێت.

سەرۆک ترامپ ئەو دەست لە پۆست کێشانەوەی بە گرنگ نەزانی و گوتی وابڕیار بوو مەک گۆرک دوو مانگی دیکە لە سەر کار لابچێت.

لیندسی گراهام، سێناتۆری کۆماری، بڕیاری سەرۆکی بۆ هاتنەدەر لە سوریای بە کارێکی هەڵە وەسف کرد و گوتی ئەوە وەک هەڵەیەک دەچێت کە پێشتر ئۆباماش کردبووی.

بە گوتەی ئەو سێناتۆرە کێشانەوەی ئەو هێزانە لە سوریا دەتوانێت هۆیەک بۆ گەڕانەوەی داعش بێت و زیان بە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاری کردن لە گەڵ حکومەتی ئێران بگەیەنێت.

هەروەها باب کۆرکر، سەرۆکی کومیتەی سیاسەتی دەروەی سێنێت، و مارکو ڕۆبیو، لە سێناتۆرەکانی کۆماری، ڕەخنەیان لە ئەو بڕیارەی تڕامپ گرتووە.

XS
SM
MD
LG