سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سزای نوێی پەیوەست بە کوباوە ڕاگەیاند و تیایدا قەدەغەی کرد هاوڵاتیانی ئەمەریکی لەسەر موڵکی حکومەتی کوبا جێگیر ببن و هەروەها هاوردەی سیگار و خواردنەوە کحولییەکانی کوبای قەدەغەکرد.
سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی وتی " ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانماندا دژی کردەوە کپکەرەکانی شیوعیەت، ڕایدەگەیەنم وەزارەتی خەزێنە لەسەر گەشتیارە ئەمەریکیەکانی قەدەغە دەکات لەسەر موڵکی حکومەتی کوبا جێگیر ببن."
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا " دەشمانەوێت کوتوبەندی زیاتر بخەینە سەر هاوردەی خواردنەوە کحولیەکان و تۆباکۆی کوبی."
لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 ەوە دەسەڵاتی گرتەدەست، سەرۆک ترامپ کۆتوبەندەکانی سەر کوبای توندترکردۆتەوە دوای ئەوەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئەو کۆتوبەندانەی کەمکردبۆوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز