26ی مانگی مای 2017ی زاینی
ئافیسی گوته‌بێژی کۆشکی سپی
لێدوانی سه‌رۆک دانۆڵد تڕا‌مپ به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانەوە
پێم خۆشه له لایه‌ن خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکاوه، هیوا بخوازم هه‌موو موسوڵمانێک ڕه‌مه‌زانێکی پڕ له خۆشییان هه‌بێت.
له ماوه‌ی ئه‌م مانگه ڕۆژووگرتنه‌دا له زوویه‌کی به‌یانی هه‌تا ئێواره، گه‌لێک موسوڵمان له ئه‌مه‌ریکا و ده‌وری جیهان به ئه‌نجامدانی کرداره‌کانی خێرخوازی و نزاکردن ،که‌کۆمه‌ڵگاکانمان به هێز ده‌که‌ن، به پر مانا و هیوابه‌خش سه‌یری ده‌که‌ن .له جه‌وهه‌ری خۆی دا، پڕنسیبی ئاگایانه‌ی ڕه‌مه‌زان هوشیاری ئێمه سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاره‌تی بۆ په‌سند نه‌کردنی توند و تیژی، بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئاشتی، یارمه‌تی دان به ئه‌وانه‌ی له ئاکامی هه‌ژاری یان شه‌ردا پیویستیان هه‌یه به هێز ده‌کات.
ئه‌مساڵ، مانگی ڕه‌مه‌زان له ده‌مێکدا ده‌ست پێده‌کات که جیهان بۆ قوربانێکانی هێرشه‌کانی دڵڕه‌قانه‌ی تێرۆرستی له به‌ریتانیا و میسر شین ده‌گێڕێت، ئه‌و به‌دکارییانه‌ی که راسته‌وخۆ به پێچه‌وانه‌ی جه‌وهه‌ری ڕه‌مه‌زانن. ئه‌و جۆره کردارانه ته‌نیا مسۆگه‌ری ئێمه بۆ شکستدانی تێرۆریستان و ئایدۆلۆژی دزیوانه‌یان پته‌وتر ده‌کات.
له سه‌ردانی ئه‌م دواییانه‌م بۆ عه‌ڕه‌بستانی سعودی، شانازی چاوپێکه‌وتنم له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی زۆرتر له 50 وڵاتی موسوڵمان هه‌بوو. له عه‌ڕه‌بستان، که خاوه‌نی دوو شوێنی هه‌ره پیرۆز له جیهانی ئیسلام دایه، ئێمه کۆبووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێکی هاوسۆزانه‌ی هاوکاری کردن له پێناوی ئاشتی، ئاسایش، و خێرمه‌ندی بۆ وڵاته‌کانمان و بۆ جیهان بنێرین.
له ڕیاز په‌یامه‌که‌م دووپات کرده‌وه که ئه‌مه بوو: ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه له گه‌ڵ هاولایه‌نه‌کانی له دژی تێڕۆرزم و ئه‌و ئایدۆلۆژییه که ته‌شه‌نای پێده‌دات سه‌خت و قایم ده‌مێنێته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ڕه‌مه‌زان دا، وه‌رن با له سه‌ر بڕیارمان سوور بین که هه‌ر هه‌وڵێک بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بکه‌ین داهاتووی وه‌چه‌کان له ئه‌و ئازارکێشانه ڕزگار بن و بتوانن له ئاشتی دا نزا بکه‌ن و ڕازی خۆیان به‌یان بکه‌ن.
باشترین ئارزۆکانم بۆ موسوڵمانان له هه‌ر شوێنێک ده‌نێرم که ڕه‌مه‌زانێکی به خۆشیان هه‌بێت له ده‌مێکدا سونه‌تی خێرخوازی مانگی ڕه‌مه‌زان، رۆژگرتن و نزاکردن به جێ ده‌گه‌یه‌ن. خوا له ئێوه و بنه‌ماڵه‌کانتان خۆش بێت.