Accessibility links

یاریدەدەرێکی باڵای ڕابەری کۆریای باکوور دەگاتە سینگاپوور


ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێن ئەیچ کەی ژاپۆنی وتی یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون شەوی ڕابردوو گەیشتۆتە سینگاپوور لە نوێترین ئاماژەدا بۆ بەرەوپێشچوونی ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و کیم جۆنگ ئون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەڵێت کیم چانگ سونی بەڕێوبەری ئۆفیسی کیم لەڕێگەی پەکینەوە شەوی ڕابردوو گەیشتۆتە سینگاپوور.

هەروەها وتیشی تیمێکی بەرپرسانی ئەمەریکی کە جێگری بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی جۆ هەیگنیان لەگەڵدا بووە بنکەی ئاسمانی یۆکۆتای ئەمەریکیان لە ژاپۆن بەجێهێشتووە و بەرەو سینگاپوور بەڕێکەوتوون.

کۆشکی سپیش ڕایگەیاند تیمێکی چاودێریکەر گەشتیان کردووە بۆ سینگاپوور و چاویان بە بەرپرسانی کۆریای باکوور دەکەوێت.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە پلاندان بۆ کۆبوونەوەیەکی مێژووی دەدەن کە وابڕیارە 12 ی مانگی شەش ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی یەکشەممە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا وتی بەرپرسانی ئەمەریکی و کۆریای باکوور لە بانمۆنگۆمی کۆریای باشوور کۆبوونەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG