Accessibility links

پورتوگال زیاتر لە 1000 حاڵەتی مردن بەهۆی گەرماوە تۆمار دەکات


پورتوگال زیاتر لە 1000 حاڵەتی مردنی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە تۆمارکرد، بەرپرسی باڵای تەندروستی وڵاتەکەش هۆشداری دەدات لەسەر ئەوەی وڵاتەکە دەبێت ئامادەکاری بکات و خۆی بگونجێنێت لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.

بەرپرسی دەسەڵاتی تەندروستی پورتوگال گارسیا فریتاس بە ڕۆیتەرزی وت " پورتوگال لەنێو ئەو ناوچانەی جیهاندایە کە دەکرێت گەرما کاری تێبکات. دەبێت زیاتر و زیاتر ئامادە بین بۆ ئەو ماوەیەی کە پلەکانی گەرما بەرزن."

هەفتەی ڕابردوو پلەی گەرما لە پورتوگال 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاند. هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەکانی گەرما دابەزیون، فریتاس وتی هێشتا بۆ ئەم کاتەی ساڵەکە لەسەروو ئاستی ئاساییەوەن.

دەسەڵاتی تەندروستی پوروتوگال لە ماوەی ڕابردوودا 238 حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی شەپۆلی گەرماکەوە تۆمارکردبوو، لە 7 ی مانگی حەوتەوە بۆ 13 ی هەمان مانگ، بەڵام فریتاس وتی ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە ئێستادا تاوەکو 18 ی مانگی حەوت بەرزبۆتەوە بۆ 1,063 حاڵەت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG