Accessibility links

پاپای ڤاتیکان سەردانی میسڕ دەکات سەرەڕای نائارامی ڕەوشی ئاسایشی وڵاتەکە


کاربەدەستانی ڤاتیکان ڕایانگەیاند لەم مانگەدا پاپا فرانسیس بەنیازە سەردانی میسر بکات سەرەڕای نائارامی ڕەوشی ئاسایشی وڵاتەکە دوای دوو هێرشەکەی سەر کەنیسەکانی میسر و بووە هۆی کوژرانی 44کەس.

بەڵام دیپلۆماتکاران و سەرچاوەکانی ڤاتیکان وتیان لەوانەیە گەشتەکە بکەوێتە مەترسییەوە یان لەوانەیە بەشێکی بگۆڕدرێت ئەگەر ڕەوشی ئاسایشی میسر خراپتر ببێت.

وا چاوەڕواندەکرێت لە ڕۆژانی 28 و29 مانگی چواردا پاپا 27 کاتژمێر لە پایتەختی میسر قاهیرە بمێنێتەوە و لەگەڵ سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسی و ئیمامی گەورە شێخ ئەحمەد تەیب و پاپای قیبتی تاوادرسۆسی میسڕدا کۆببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان سەرەک قەشە ئانجێلۆ بیکیو بە ڕۆژنامەی کۆڕێری دیلا سێرای ئیتاڵی وت ڕووداوەکانی یەکشەممەی میسر هەرچەندە تراجیدیا بوون بەڵام ئەوانە ڕێگرێک نابن لەبەردەم پاپا بۆ بەجێهێنانی ئەرکە ئاشتییەکەی.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG