Accessibility links

پاپا دەڵێت دەیەوێت سەرەڕای قورساییەکان سەردانی عێراق بکات


پاپا فرانسیس دەڵێت بەنیازە مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بکات تەنانەت ئەگەر مەسیحییەکانی وڵاتەکەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەتوانن بە تایبەتی بیبینن.

پاپا فرانسیس بە دەزگای ( کاثۆلیک نیو سێرفسی ) وت " گرنگە ئەوان پاپا ببینن سەردانی وڵاتەکەیان دەکات، تەنانەت ئەگەر زۆرینەشیان بەهۆی دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیەوە تەنها لە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانەوە بیبینن."

دەزگاکە وتیشی پاپای تەمەن 84 ساڵ بەنیازە لە نێوان پێنج و هەشتی مانگی سێدا سەردانی عێراق بکات، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر ڕەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق خراپتر نەبێت.

واپێشبینی دەکرێت پاپا لەگەڵ مەرجەعی شیعەکانی عێراق ئایەتوڵا عەلی سیستانیدا کۆببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG