Accessibility links

پەمپیۆ بەزووترین کات لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکووردا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپیۆ بەنیازە بەزووترین کات لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە بۆ جێبەجێکردنی دەرەنجامەکانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ‌هێثەر ناورێت بە ڕۆژنامەنووسانی وت دوای کۆبوونەوە لوتکەکە پەیوەندییان بە حکومەتی کۆریای باکوورەوە کردووە.

وتیشی " وەزیر پەمپیۆ بەزووترین کات چاوی پێیان دەکەوێت و قسەیان لەگەڵدا دەکات." وتیشی " لەم کاتەدا هیچ کۆبوونەوەیەک و شیکردنەوەیەکمان نیە ڕایبگەیەنین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG