Accessibility links

ڕاپۆرت: هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی کۆریای باکوور دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری چوار سەرچاوەی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ هەفتەی داهاتوو بەنیازە سەردانی کۆریای باکوور بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکەی بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکیەوە بڵاویکردەوە پەمپیۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستاندا هەڵوەشاندۆتەوە لە واشنتن تاوەکو بتوانێت سەردانی پیۆنگیانگ بکات. ئەمەش یەکەمین سەردانی دەبێت بۆ کۆریای باکوور لەو کاتەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە دوانزەی مانگی شەشدا لە سینگافوور کۆبوونەوە.

پەمپیۆ ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم یاسادانەرانی ئەمەریکیدا وتی متمانەی تەواوی هەیە لەسەر ئەوەی کۆریای باکوور دەزانێت ئەمەریکا چەند حەز دەکات بەتەواوەتی چەکی ناوەکیی نەهێڵێت لەکاتێکدا دوای کۆبوونەوە لوتکەکەی سەرۆک ترامپ و کیم دوو وڵاتەکە لە دانوستاندان.

پەمپیۆ لەبەردەم لیژنەیەکی سەر بە ئەنجومەنی سیناتدا وتی " ئێمە زۆر ڕوون بووین لە گفتوگۆکانماندا سەبارەت بەوەی کە دەڵێین نەهێشتنی تەواوەتی چەکی ناوەکیی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG