Accessibility links

وەزیری نوێێ دەرەوە دەگاتە عەڕەبستانی سعودی


پاپمێۆ گوتی ئەو لە وتووێژەکانی دا سەبارەت بە داهاتووی ڕێکەوتنی ناوکی ئیران لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەدوێت.

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنیری ڕۆیتێرز وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا مایک پامپێۆ شەمە گەیشتە عەڕەبستانی سعودی لە کاتێکدا بریارەکان سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوکی ئیران و پێداهاتنەوە بە سەر نەخشی ئەمەریکا لە سوریادا زیاتر دێنە ئاراوە.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی سەردان بۆ ڕیاز، ئورشەلیم و عەمان تەنیا دوو ڕۆژ دوای دەست بە کاربوونی پامپێۆ دێت بۆ ئەوەی پەیوەندێکانی ئەمەریکا لە گەڵ هاوپەیمانانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دا بەهێزتر بکات.

پاپمێۆ هەینی گوتی ئەو لە وتووێژەکانی دا سەبارەت بە داهاتووی ڕێکەوتنی ناوکی ئیران لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەدوێت.

سەرۆک تڕامپ ڕێکەوتنی ناوکی بە 'هەرە خراپترین ڕێکەوتنێک" دەزانێت کە تێستا کراوە و هەرەشە دەکات سەرلەنوێ گەمارۆکان بە سەر ئێران دا دەسەپێنێت مەگەر ئەوەی هاوپەیمانانی ئەوروپایی وەک بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان پەسندی چاککردنی ڕێکەوتنەکە دەکەن. دەستپێکردنەوەی گەمارۆکان ڕێکەوتنەکە لە ناودەبات.

پامپێۆ لە لایەن وەزیری دەرەوەی سعودیا عادل ئەل جوبەیر پشیتوانی لێکرا. چاوەڕوانی دەکرێت لە ماوەی ڕۆژەکە دا چاوی بە شا سەلمان بکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ بە سەر نەخشی ئەمەریکا لە شەری داعش لە سوریا دا پێداهاتنەوە دەکات. هەروەها ترامپ داوای لە وڵاتانی کەنداو کردوە پارە و سەرباز دابین بکەن بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە سەقامگیر بکەنەوە کە سەردەمێک لە سوریا داعش دەسەڵاتی بە سەریاندا هەبووو.

XS
SM
MD
LG