وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له ده‌مێکدا یه‌کشه‌مه له گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی 'فاکس نیوز' ده‌دوا گوتی که ئه‌و دڵنیایه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕا‌مپ هه‌نگاو ده‌گرێته به‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره پێوانانه‌ی خۆلادان له شه‌ڕ سه‌رنه‌گرێت و رێبه‌رایه‌تی ئێرانیش باش له ئه‌وه تێده‌گات.
ئه‌و گوتی: "کرداری دیاریکراوی ئێمه دووری‌کردن له شه‌ڕه. ئێوه بینیتان وه‌زیری به‌رگری ئه‌سپر رۆژی هه‌ینی چی ڕاگه‌یاند که بریتی بوو له ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ مه‌به‌ستی پێشگێری و به‌رگری کردن هێزه‌کانی زیاتر له هه‌ریمه‌که داده‌نێین."
گرژییه‌کانی نێوان واشنگتن و تاران دوای ئه‌وه ته‌شه‌نای سه‌ند که هێرشێک له دوایی حه‌وتوو بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌کانی نه‌وتی عه‌ڕه‌بستانی سعودی کرا که له سه‌ره‌تادا به‌رهه‌م هێنانی سعودی تا نێوه که‌م کرده‌وه. ئه‌مه‌ریکا و سعودی تاوانیان خسته سه‌ر ئێران. ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆی زیاتری به سه‌ر ئێران دا سه‌پاندووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری گوتی ناردنی هێزی زیاتر بۆ به‌هێزترکردنی سیسته‌مه‌کانی به‌رگری و موشه‌کی سعودیه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه کرایه سه‌ر پاڵاوگه‌کانی ئه‌و وڵاته.
په‌مپێۆ گوتی واشنگتن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ئێران بگرێت. به‌ڵام گوتیشی ئه‌گه‌ر تاران ڕه‌فتاری خۆی نه‌گۆڕێت ئه‌وه تڕا‌مپ هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته به‌ر.