Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا دەستی بەسەر کۆمەڵێک چەکی ئێرانیدا گرتووە کە لەڕێگەدا بووە بۆ یەمەن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە مانگی شەشدا دەستیان بەسەر کەشتیەکدا گرتووە کە بەنیاز بووە چەکی ئێرانی بگوازێتەوە بۆ حوثییەکانی یەمەن.

پەمپێیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە تاوەکو ڕێگە بگرێت لە زیادبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا. هیچ کەسێکی هۆشیار ناتوانێت بڕوا بەوە بکات ئێران ئەو چەکانەی کە دەستی دەکەوێت بۆ کاری ئاشتیانە بەکاری دەهێنێت."

مایک پەمپێیۆ سەرپەرشتی هەوڵەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران کە لە مانگی 10 دا ماوەکەی بەسەردەچێت.

پەمپێیۆ لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی ئەمەریکا و هێزە " هاوبەشەکانی " لە 28 ی مانگی شەشدا لە کەنار دەریای یەمەن دەستیان گرتووە بەسەر کەشتیەکدا کە چەکی ئێرانی پێبووە و بەنیازبووە بیبات بۆ حوثییەکانی یەمەن.

وتیشی " ئەو چەکانەی دەستیان بەسەرداگیراوە 200 موشەک و زیاتر لە 1700 تفەنگ و 21 موشەکی زەوی بۆ ئاسمان و کۆمەڵێک موشەکی دژە تانک و موشەکی دیکەی پێشکەوتووی تیادا بووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG