Accessibility links

پەمپیۆ: کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون لە شوێنێک لە ئاسیا دەبێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ ئاماژەی بەوەدا تیمێک دەنێرێت بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەو کارانەی پێویستە بۆ کۆبوونەوەی دووەمی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کە لە شوێنێک لە ئاسیا بەڕێوەدەچێت.

پەمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی کۆریای باکوور ڕازیبوون لەسەر سازدانی کۆبوونەوەی دووەم لەنێوان سەرۆک ترامپ و کیمدا لە کۆتایی مانگی دوو.

وتیشی " لە شوێنێک لە ئاسیا بەڕێوەدەچێت."

هەروەها وتی " تیمێک دەنێرم بۆ ئەوێ ئامادەکارییەکان بکەن و هیوادارم هەنگاوێکی زیادەی نوێ بێت نەک تەنها بۆ داماڵینی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا بەڵکو بۆ داهاتووییەکی گەشتر بۆ گەلی کۆریای باکوور."

پەمپیۆ ئاماژەی بە شوێنی کۆبوونەوەکە نەدا بەڵام ڤیێتنام هەفتەی ڕابردوو وتی زانیاری وەردەگرێت سەبارەت بە کات و شوێنی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم، بەڵام ڕایگەیاند کە متمانەیان بەخۆیان هەیە میوانداری کۆبوونەوەیەکی لەوشێوەیە بکەن.

بەرپرسان و دیبلۆماتکاران پێش دوو هەفتە وتیان ڤیێتنام سوورە لەسەر میوانداریکردنی کۆبوونەوەکە، دوو سەرچاوەش بە ڕۆیتەرزیان وت هانەوەی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەخێرهاتنکردنی کیم بۆ وڵاتەکە.

هەروەها باس لە سەنگاپوورە و بانکۆکیش کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG