Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا سەردانی ئۆرشەلیم و بڕۆکسل دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا سەردانی ئۆرشەلیم و بڕۆکسل دەکات.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕۆژی هەینی لە ئۆرشەلیم پەمپێیۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆدەبێتەوە و دواتر بەرەو بڕۆکسل بەڕێدەکەوێت کە لەوێ لەگەڵ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگدا کۆدەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێۆ سەردانی تورکیا دەکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سوریا و پێویستی وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG