Accessibility links

پەمپیۆ دەڵێت ئێران مافیا بەڕێوەی دەبات نەک حکومەت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی " ئێران شتێک بەڕێوەی دەبات کە لە مافیا دەچێت نەک حکومەت." ئاماژەشی بەوەدا ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەڵام بەرپرسەکانی گەندەڵن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کە زۆربەیان بە ڕەچەڵەک ئێرانی بوون لە ویلایەتی کالیفۆرنیا وتی شتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێرانییەکان کە وڵاتەکەیان بە چ ئاڕاستەیەکدا بەرن و ئەمەریکا " پشتیوانی لە دەنگی گەلی ئێران دەکات کە ماوەیەکی زۆرە پشت گوێ خراوە."

وتیشی حکومەتی ئەمەریکا کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی و ڕادیۆیەکی بیست و چوار کاتژمێریی بە زمانی فارسی دەکاتەوە تاوەکو دەنگیان بگاتە هەموو ئێرانییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG