Accessibility links

پەمپیۆ دەڵێت لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چاوی بە هاوتا ڕوسییەکەی دەکەوێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی پێشبینی ئەوە دەکات لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چاوی بە هاوتا ڕوسییەکەی سێرگەی لاڤرۆڤ بکەوێت.

پەمپیۆ سەبارەت بە پلانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لاڤرۆڤدا وتی " من دڵنیام لەوەی ئامادە دەبێت و کاتمان دەبێت کۆببینەوە." وتیشی " ئێمە هەوڵدەدەین زەمینەیەکی هاوبەش لە نێوانماندا بدۆزینەوە لە هەر بوارێکدا بێت بتوانین کاری تێدا بکەین لەگەڵ ڕوسەکاندا."

وتیشی لە زۆر ڕووەوە مۆسکۆ دژی ئەمەریکا کار دەکات و ئێمەش لەسەر ئەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەین.

جێی ئاماژەیە واشنتن نیگەرانە سەبارەت بە پلانەکانی ڕوسیا بۆ پێدانی سیستمی موشەکیی ئێس-300 و وتی ئەوە دەبێتە هۆی زیادکردنی گرژییەکانی ناوچەکە لەلایەن مۆسکۆوە کە پشتیوانی لە حکومەتی سوریا دەکات لە جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG