Accessibility links

پەمپیۆ لەگەڵ شای سعودیەدا کۆبۆوە


نوێنەری سعودیە لە ئەمەریکا شازادە ڕیمای کچی بەندەر ئال سعود وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەگەڵ شای سعودیە سەلمان و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا کۆبۆتەوە و باسیان لە دابینکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی وزە و ئازادی هاتوچۆی دەریاییان کردووە.

نوێنەرەکەی سعودیە بۆ ئەمەریکا وتی " گفتوگۆکان بنیادنەرانە بوون و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوانمان پتەوتر دەکات وجەختیان کردۆتەوەلە پێویستی بەرپەرچدانەوەی هەڵسوکەوتە دوژمنکارییەکان لە ناوچەکەدا و پشتیوانیان لە ئازادی هاتوچۆی دەریایی و دابینکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی وزەیان کردووە."

لەلایەکی دیکەوە شاندی ئەمەریکا لە ئیماڕات ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ سەردانی ئیماڕاتیشی کردووە و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیماڕات محەمەد بن ڕایددا کۆبۆتەوە و مەبەست لە کۆبوونەوەکە بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی ئێران بووە لە ناوچەکەدا.

دوای سەردانەکەی بۆ سعودیە، پەمپیۆ گەیشتە ئیماڕات و لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا بەنیازە هاوپەیمانێتیەکی دەریایی پێک بهێنێت بۆ پاراستنی ڕێگەکانی کەشتیە بارهەڵگرەکان لە کەنداو، بەشێوەیەک کە چاوێک هەبێت لەسەر جووڵەی هەموو کەشتیەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG