Accessibility links

پەمپیۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتی کۆریای باکوور و دەریای باشووری چین دەکات لەگەڵ سەرۆکی چیندا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپیۆ بە سەرۆکی چین شی جین پینگی ڕاگەیاندووە کە ئەمەریکا سوورە لەسەر گەیشتن بە نەهێشتنی چەکی ناوەکی بە تەواوەتی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا و دەتوانرێت ئەوە دەستەبەر بکرێت و گەڕانەوە لێی نیە.

هەروەها پەمپیۆ باسی لە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا کردووە سەبارەت بە چالاکییەکانی چین لە دەریای باشووری چیندا.

وەزارەتەکە لە زاری پەمپیۆوە بڵاویکردەوە کە بە شی و بەرپرسانی چینی وتووە لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لە پەکین، واشنتن ئاشتییەکی هەمیشەیی و جێگیری دەوێت لە ناوچەکەدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " وەزیر پەمپیۆ جارێکی دیکە جەختی لە ترسەکانمان کردۆتەوە سەبارەت بە دروستکردنی دامەزراوەی سەربازیی لە دەریای باشووری چین چونکە ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزکردنی ناکۆکییەکان و تێکچوونی ناوچەکە و بازرگانی ئازاد دەخاتە مەترسییەوە و جێگیری و ئارامی ناوچەکە لەناو دەبات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG