Accessibility links

پەمپیۆ دەڵێت دڵنیایە لەوەی ئەمەریکا و تورکیا دەتوانن چارەسەری کێشەکانیان بکەن سەبارەت بە سیستمی ئێس 400 ی ڕوسی


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بە پلانەکانی ئەو وڵاتە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی و ئاماژەی بەوەدا دوو وڵاتەکەی هاوپەیمان لە ناتۆدا لەتوانایاندا هەیە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەو کێشەیە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، پەمپیۆ وتی " هەلێکی مەزن هەیە لەبەردەم ئەمەریکا و تورکیادا تاوەکو لەنزیکەوە پێکەوە کاربکەن. دوێنی گفتوگۆیەکی دوورودرێژم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا کرد و دڵنیام لەوەی ڕێگەیەک دەدۆزینەوە بەرەو پێشەوە بڕۆین."

وتیشی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ جەختی کردۆتەوە لە دەرچوونی هێزەکانی ڕوسیا لە ڤەنزوێلا. هەروەها وتی ئەو گفتوگۆیانە بەشێک بوون لە وتوێژێکی گەورەتر سەبارەت بە دەستوەردانە سەربازییەکانی ڕوسیا لە دەرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG