Accessibility links

پەمپێۆ دەڵێت کە لە کونفڕانسێکی داهاتوودا هاوبەندییەک بەرامبەر بە ئێران پێک دێنن


Pompeo

وەزیری دەرەوە جەخت دەکاتەوە "گومانی تێدا نیە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕیگای یارمەتی بە حیزب ئەڵای لوبنان خەرجێکی قورس بە سەر خەڵکی ئێراندا دەسەپێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ماوەی سەردانی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت سەبارەت بە ئێران گفتوگۆی لە گەڵ ڕاگەیەنەرەگشتییەکان ئەنجام دا.

ئەو لە وتووێژێک لە گەڵ تەلەڤزیۆنی فاکس نیوز گوتی کە ئەمەریکار خوازیاری پێک هێنانی هاوبەندییەکی گەورە لە بەرامبەر ئێران دایە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە شێکردنەوەی هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت بە سوریا کە بە دوای ڕیگاچارەیەکی سیاسی لە ئەو وڵاتە دایە و داهاتووی بەشار ئەسەد چۆن دەبێت، گوتی: "ئێمە هیوادارین ڕۆڵگێڕانی ناسازگاری وەک ئێران و ڕوسیا و رژیمی دەسەڵاتداری سوریا بڕیار بدەن بێنە سەر مێزی وتووێژ بۆ ئەوەی ڕێگاکانی دوای کۆتایی شەڕی نێوخۆیی سوریا هەڵسەنگاندنیان لە سەر بکرێن. سەرەڕای شەش ملیۆن ئاوارە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەوانەی توشی زیان بوونە، هێشتا دەسەڵاتداری سوریا نیازی بۆ گفتوگۆی سیاسی نیشان نەداوە.

بە سەرنجدان بە هەڵوێستی پێشووی کاربەدەستانی ئەمەریکا کە خوازیاری لاچوونی بەشار ئەسەد لە سەر دەسەڵات بوون و داخوا ئەو هەڵوێستە گۆڕانی بە سەرداهاتووە یان نا، وەزیری دەرەوە گوتی، "لە کۆتاییدا ئەوە خەڵکی سوریان کە دەبێت بڕیاربدەن کێ ڕێبەری وڵاتەکەیان وەئەستۆ دەگرێت. ئەو ڕەوتە سیاسییەی کە ئێمە پشتیوانی لێدەکەین، ڕێگایەک بۆ پێدانی هێز بە خەڵکی سوریایە."

سەبارەت بە چارەنوسی هێزەکانی ئێران لە سوریا

وەزیری دەرەوە پێشتر لە میسر گوتبووی "دەبێت تەواوی هێزەکانی سەر بە ئێران لە سوریا بچنە دەر."

داخوا ئەوان چۆن لە سەر ئەو مەسەلەیە بەردەوام دەبن، گوتی: ئەوە بەشێک لە ئەرکی گەورەترە کە ئەمەریکا خستویەتە سەرشان. ئێمە کردەوەکانی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران وەک هۆکاری ناسەقامگیری ئابوری لە ناوچەکەدا دەزانین و دەمانەوێت دڵنیابین کە ناسەقامگیری لە سوریا لە لایەن ئێرانەوە درێژەی نەبێت. ئێمە لە توانایی ئەمەریکا کەڵک وەردەگرێن کە بە ئەو مەبەستە بگەین. بەڵام گومانی تێدا نیە کە کۆماری ئیسلامی خەرجێکی قورس بە سەر خەڵکی ئێراندا دەسەپێنێت؛ لە ڕیگای یارمەتی بە حیزب ئەڵای لوبنان، پشتیوانی لە چەکدارانی شیعە لە عێڕاق یان حوسیەکان لە یەمەن مەبەستی پێکهێنانی ناسەقامگیرییە."

بەڕیز پەمپێۆ سەبارەت بە هەڵگرتنی هەنگاوەکان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: "ئێمە هاوبەندییەکی جیهانی پێکدێنین. لە ماوەی کۆنفڕانس لە ٢٤ و ٢٥ی ڕێبەندان (١٣ و ١٤ی مانگی ٢ی زاینی) گەلێک لە وڵاتان لە ئافریکا را بگرە تا ئەوروپا و وڵاتانی دیکە هەنگاو دەنێن تا خۆرهەڵاتی ناوەڕاستێکی سەقامگیر پێک بێنێن کە پێشی ئێران بۆ ناسەقامگیری بگرێت. ئەوە بەشێکی گەورە لە بەرنامەکەیە و ئێمە خوازیارین ئەوە جێبەجێ بکەین."

XS
SM
MD
LG