Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا سزا بەسەر پێنج ئێرانیدا دەسەپێنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریداوە سزا بسەپێنێت بەسەر پێنج ئێرانیدا کە سەرپەرشتی ئەو کەشتیانەیان کردووە کە سوتەمەنیان گواستۆتەوە بۆ ڤەنزوێلا.

پەمپێیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ.

واشنتن و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا دانیانناوە بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوای گوایدۆ وەکو سەرۆکی یاسایی وڵاتەکە، ئەمەش لە هەوڵەکانی ئەمەریکادا بۆ لابردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ لەسەر دەسەڵات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG