Accessibility links

پەمپیۆ هیوادارە وتوێژی نوێ بکرێت لەگەڵ کۆریای باکووردا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی هیوادارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەمەریکا شاندێک بنێرێت بۆ کۆریای باکوور، سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕێبەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک کۆتایی هات.

کۆبوونەوەکەی دوو سەرۆکەکە لە هانۆی پایتەختی ڤیێتنام هەفتەی ڕابردوو بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک یاخوود پلان دانانێک بۆ کۆبوونەوەی سێیەمی نێوانیان یاخوود شاندەکانیان کۆتایی پێهات.

پەمپیۆ وتی " هیوادارم ،سەرەڕای ئەوەی هێشتا هیچ ڕێکەوتنێک نیە، وتوێژەکان دەست پێبکەینەوە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا تیمێک بنێرین بۆ پیۆنگیانگ."

دوای کۆبوونەوەکەی هانۆی هەردوولا هۆکاری جیاوازیاندا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە و نەگەیشتن بە هیچ ڕێکەوتنێک، سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت کۆریای باکوور داوای کردووە هەموو سزاکانی سەر وڵاتەکەی لاببرێن، لەلای خۆشییەوە کۆریای باکوور دەڵێت تەنها داوای لابردنی بەشێک لە سزاکانمان کردووە و لەبەرامبەردا دامەزراوەی سەرەکی ناوەکیی بۆنگبیۆن دادەخەین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG