Accessibility links

پەمپێیۆ: هاوبەشیی لەگەڵ هاوپەیمانێتی ناتۆدا مێژووییە


وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ئەڵمانیا لێدوانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنیان ڕەت کردەوە کە وتبووی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە حاڵەتی " مردنی سەر جێگادایە ".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێۆ وتی هاوپەیمانێتیەکە یەکێکە لە گرنگترین هاوپەیمانێتییەکان بە درێژایی مێژوو.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لە لایزبگی ئەڵمانیا لە ساڵیادی زیندوو ڕاگرتنی ڕووخاندنی دیواری بەرلین کە هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس بەشداریان تێداکرد، پەمپێیۆ وتی لەو کاتەدا کە دیواری بەرلین ڕووخێندرا لە کۆتایی ساڵەکانی هەشتادا وەکو سەربازێکی ئەمەریکی خزمەتی کردووە.

مایک پەمپێیۆ وتی " هاوپەیمانێتی ناتۆ هێشتا گرنگە و پێم وایە یەکێکە لە گرنگترین هاوبەشێتیە ستراتیژییەکان بەدرێژایی مێژووی تۆمارکراو."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی " پێم وانیە هاوپەیمانێتی ناتۆ لەسەر جێگا کەوتبێت و بمرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG