Accessibility links

پەمپێیۆ دەڵێت بەڵگەی زۆر گرنگ هەیە لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی چینەوە سەری هەڵداوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی " بەڵگەی زۆر گرنگ هەن " لەسەرە ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تاقیگەیەکی چینەوە سەری هەڵداوە.

پەمپێیۆ بە کەناڵی ئەی بی سی وت " بەڵگەی زۆر گرنگ هەن لەسەر ئەوەی ئەمە لە تاقیگەیەکی وهانەوە سەری هەڵداوە." ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا لە چینەوە سەری هەڵدا و تا ئێستا 240,000 کەسی لە سەرتاسەری جیهاندا کوشتووە و بە تەنها لە ئەمەریکا 67,000 کەسی کوشتووە.

دواتر پەمپێیۆ بە کورتی ئەو بەیاننامەیەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکای ڕەت کردەوە کە تیایدا دەڵێت ئەم ڤایرۆسی دەستکرد نیە. پەمپێیۆ وتی " تا ئێستا شارەزایان پێیان وایە ڤایرۆسەکە دەستکردە. هیچ هۆکارێکم نیە باوەڕ بەوە نەکەم." هەروەها کاتێک سەبارەت بە بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری پرسیاری لێکرا وتی " دەزانم وتوویانە چی. هیچ هۆکارێکم نیە باوەڕ بەوە بکەم و ئەوان هەڵەن لەوەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG