Accessibility links

پەمپێیۆ ڕازی بووە گەواهی خۆی بدات سەبارەت بە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر عێراق و ئێران


لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵا دەستن وتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆدا گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک لەسەر ئەوەی لە دانیشتنێکی گشتیدا سەبارەت بە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران و عێراق گەواهی بدات.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ئیلیەت ئەینجڵ وتی ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ پەمپێیۆدا قسەی کردووە و ڕازی بووە ئامادەی دانیشتنێکی لیژنەکە ببێت.

ئەینجڵ وتیشی بەمزووانە کاتی دانیشتنەکە ڕادەگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە هەندێک لە کۆمارییەکانیشەوە فشاریان خستۆتە سەر بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ تاوەکو زانیاری زیاتر بدات لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی لە هێرشیکی ئاسمانیدا لە بەغداد.

پێشتر لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنەکە کاتیی دوو دانیشتنی لەگەڵ پەمپێیۆ دیاریکردبوو، وابڕیاربوو یەکێکیان ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت بەڵام پەمپێیۆ ڕەتی کردەوە ئامادەی دانیشتنەکە بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG