Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا تاوتوێی قەدەغەکردنی بەرنامە چینیەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا تاوتوێی قەدەغەکردنی بەرنامە چینیەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات بە بەرنامەی تیک تۆکیشەوە.

پەمپێیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز وتی " نامەوێت پێش سەرۆک ترامپ بکەوم بەڵام تاوتوێی ئەو بابەتە دەکەین."

ئەم لێدوانەی پەمپێیۆ لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا دێت بەهۆی چۆنێتی مامەڵەکردنی چین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە هۆنگ کۆنگ گرتوویەتیەبەر.

یاسادانەرانی ئەمەریکی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە مەترسییەکانی تیک تۆک لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە و چۆنێتی مامەڵەکردنی تیک تۆک لەگەڵ زانیاریی بەکارهێنەرەکانیدا و وتیان نیگەرانن لەو یاسایانەی چین کە داوا لە کۆمپانیا چینیەکان دەکەن " پشتیوانی لە کاری هەواڵگری وڵاتەکە بکەن و هاریکارییان بن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG