Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا هیوادارە هیندستان و چین چارەسەرێکی ئاشتیانە بدۆزنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ دەڵێت ئەمەریکا هیوادارە هیندستان و چین بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ پێکدادانەکانی نێوانیان لەسەر سنووری نێوانیان لە چیاکانی هیمالایا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەزارەتەکە وتی واشنتن داواش دەکات چین گفتوگۆ لەگەڵ ڕابەری ڕۆحی تبت دالای لامادا بکات.

لەلایەکی دیکەشەوە لە هەمان کۆنگرەدا پەمپێیۆ سەبارەت بە ڕەوشی بێلاڕوس وتی وڵاتەکەی و هاوبەشە ئەوروپییەکانی پێکەوە تاوتوێی سەپاندنی سزا دەکەن بەسەر ئەو کەس و لایەنانەدا کە بەشداربوون لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە بێلاڕوس.

پەمپێیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا کاردەکەین و پێکەوە تاوتوێی سەپاندنی سزا دەکەین بەسەر هەر کەسێکدا کە دەستی هەبووە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG