Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نوێنەرێکی تایبەت سەبارەت بە ئێران دیاری دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەگەڵ برایان هوک
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لەگەڵ برایان هوک

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ یەکێک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی بە ناوی برایان هوک وەکو نوێنەری تایبەت سەبارەت بە ئێران دەستنیشان کرد.

هوک سەرپەرشتی کۆمەڵێک کاری تایبەت دەکات سەبارەت بە ئێران کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیەنرا بۆ هەماهەنگیکردن لەو ڕێوشوێنانەدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەیگرێتە بەر دژی ئێران.

لەم ساڵدا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا و بە هێزێکی خراپ لە ناوچەکەدا ناودێری کرد.

ئەمەریکا وتی بە هیچ شێوەیەک سزاکان لەسەر ئێران لانابات تەنها لە کاتێکدا نەبێت ئەگەر ئێران ڕازی ببێت بە گفتوگۆکردن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی توندتر لەگەڵ تاراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG