Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەمپێیۆ بەشداری کۆنگرەکەی بەرلین دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مایک پەمپێیۆ لە دەستپێکی هەفتەی داهاتوودا سەردانی ئەڵمانیا دەکات بەمەبەستی ئامادەبوون لە کۆنگرەکەی بەرلیندا سەبارەت بە لیبیا کە ئامانج لێی ڕاگرتنی شەڕە لەو وڵاتەدا.

ڕۆژی یەکشەممە ئەڵمانیا میوانداری لایەنەکانی جەنگی لیبیا و وڵاتانی بیانی دەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆتای هێنان هێرشەکان بۆ سەر تەڕابلسی پایتەخت و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی سەبارەت بە دابەشکردنی دەسەڵات. \

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەنجامێکی باش زۆر ڕۆڵی دەبێت لە ڕاگرتنی شەڕدا، بێگومان باشتر دەبێت ئەگەر شتی دیکەش هەبێت، بەڵام گرنگترینی ئەوەیە ئاگربەست بەردەوام بێت."

لە ماوەی ڕابردوودا ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خەلیفە حەفتەر پابەندە بە ئاگربەستەکەی ئێستاوە و ئامادەیە بەشداری لە کۆنگرەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG