Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵیت لە سەر وتووێژی ئاشتی ئەفغانستان بەردەوامن


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، مایک پامپێۆ

هەروەها ئاماژەی پێدا کە ئەمەریکا بەردەوامە لە سەر ئەو بریارەی کە هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنیتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا یەکشەمە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی مانگی ١) سەبارەت بە پێشوەچوون لە وتووێژەکانی ئاشتی ئەفغانستان و بەردەوامبوونی ئەمەریکا بۆ پێشگرتن لە تێرۆریسمی نێونەتەوەیی هەواڵی دا.

مایک پامپێۆ لە تویتری خۆی دا نووسی کە ئەمەریکا بە شێوەیەکی جیدی بەردەوام لە سەر ڕەوتی ئاشتی، پێشگرتن لە تێرۆریسمی نێونەتەوەیی و گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەمەریکا بۆ وڵاتە.

بەڕێز پامپێۆ هەروەها نووسی، ئەمەریکا بە هاوکاری حکومەتی ئەفغانستان و تەواوی لایەنەکانی بەشدار هەوڵ دەدەن تا سەروەری، ئاسوودەیی و سەربەخۆیی ئەفغانستان بە هێزبکەن.

هەروەها سەبارەت بە سەردانی زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان نووسی، "ئەو هەواڵی باشی سەبارەت بە پێشکەوتنی برچاو لە وتووێژەکانی ئاشتی لە گەڵ تالیبان ڕاپۆرت کردووە.

خەلیلزاد شەمە لە ڕێگای چەند پەیامێکی تویترەوە گوتی لە وتووێژەکانی ئەم دواییانە لە گەڵ گرووپی تالیبان لە دۆحەی قەتەر "پێشکەوتنی گەورە" بەدەست هاتوون.

ئەو ئاماژەی بە وردەکاری نەکرد و تەنیا گوتبوی ئەو وتووێژانە لە وتووێژەکانی پێشوو بە بەرهەمترن و جەختی کرد کە هێشتا هیچ شتێک بە تەواوی کۆتایی پێ ناهاتوە و وتووێژەکان هەروا بەردەوامن.

XS
SM
MD
LG