Accessibility links

پەمپێۆ: ئامادەین سەبارەت بە مەسەلەی ناوکی " بە بێ هیچ پێش مەرجێک" لە گەڵ ئێران وتووێژ بکەین


کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی پەمپێو و وەزیری دەرەوەی سویسرا، ٢ی مانگی شەشی ٢٠١٩

شەمە سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن روحانی گوتی کە ئێران بۆی هەیە ئامادەی وتووێژ بێت ئەگەر واشنگتن ڕێزی بۆ دابنێت، بەڵام تاران لە ژێر گوشار ئەو کارە ناکات.

وەزیری دەرەوەی ڕایگەیاند کە ئەمەریکا ئامادەیە سەبارەت بە پرۆگرامی ناوکی ئێران لە گەڵ ئەو وڵاتە "بە بێ هیچ پێش مەرجێک" وتووێژ بکات، بەڵام درێژە بە "ئەوپەڕی گوشار" بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات.

مایک پەمپێۆ کە لە سەردانی سویسرایە، یەکشەمە ١٢ی جۆزەردان گوتی "ئێمە ئامادەین لە گەڵ ڕێبەرانی ئێران وتووێژە بکەین. بەڵام ئێران دەبێت وەک وڵاتێکی ئاسایی ڕەفتار بکات."

هەڵبەت پەمپێو لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێک سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆکی ئێران ئەم قسانەی کرد.

وەزیری دەرەوە کە بە مەبەستی وتووێژ سەبارەت بە ئێران سەردانی چوار وڵاتی ئەوروپایی کردوە، یەکشەمە لە کۆنفڕانسێكێ ڕۆژنامەوانی لە گەڵ ئیگنازیو کاسیک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەم لێدوانانەی دان.

هەروەها پەمپێو گوتی واشنگتن هەروا هەوڵدەدات "بەرپەرچی کرداری بەدکارانەی" ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بداتەوە و ئاماژەی بە پشتیوانی تاران لە حزب ئەڵا و حکومەتی سوریا کرد.

تڕامپ دوشەمەی ڕابردوو گوتی ئەو هیوادارە ئێران ئامادەی وتووێژ بێت. بەلام ئایەتوڵا عەلی خامنەیی چوارشەمە گوتی تاران لە گەڵ واشنگتن وتووێژ ناکات، تەنانەت دوای ئەوەی روحانی پێشتر ئاماژەی پێدابوو کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵبگیرێن ڕەنگە وتووێژ بکرێت.

وەزیری دەرەوەی سویسرا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئازارکێشانی خەڵکی ئێران لە ئاکامی گەمارۆکان دەربڕێ و گوتی سویسرا وەک وڵاتێکی بێ لایەن خوازیارە یارمەتییەکانی مرۆڤایەتی "بە تایبەتی دەوا و دەرمان و خواردەمەنی" دابین بکات.

XS
SM
MD
LG