Accessibility links

پەمپیۆ: واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی خراپ لەگەڵ کۆریای باکوور بژاردەیەک نیە بۆ ئەمەریکا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ وتی ئەمەریکا ئامادەیە لە دانوستانەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا بکشێتەوە ئەگەر دانوستانەکانی داهاتوو سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی پیۆنگیانگ بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا بڕوات.

پەمپیۆ لەمیانەی دانیشتنێکی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتی " واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی خراپ بژاردەیەک نیە. گەلی ئەمەریکا پشت بە ئێمە دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی کارە ڕاستەکە. ئەگەر ڕێکەوتنە باشەکە لەسەر مێزەکە پێشنیار نەکرا ئەوا بەوپەڕی ڕێزەوە دەکشێینەوە."

پەمپیۆ وتیشی هەڵمەتی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەشەکانیدا بۆ فشار خستنە سەر کۆریای باکوور بەرهەمی هەیە. وتیشی " هەڵوێستی ئیمە ناگۆڕێت تاوەکو هەنگاوی بەرجەستە نەبینین بەرەو نەهێشتنی تەواوەتی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG