Accessibility links

پۆلیسی فەڕەنسا چوار کەس دەستگیردەکات لەسەر دۆسیەی تەقینەوەکەی لیۆن


بەرپرسانی فەڕەنسی وتیان پۆلیس خوێندکارێکی جەزائیری بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەری دەستگیرکردووە کە تەمەنی 24 ساڵە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت هەفتەی ڕابردوو بۆمبێکی لە شاری لیۆن چاندبێت کە بووە هۆی کوژرانی 13 کەس.

هەروەها سێ کەسی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکران و پۆلیس وەکو کردەوەیەکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا دەکات.

کامێرا چاودێرییەکان پیاوێک پیشان دەدەن یەک خولەک پێش تەقینەوەکە بۆمبێکی چێنراو بەجێ دەهێڵێت کە لەناو کیسێکی کاغەزدا بووە لە گەڕەکێکی بازرگانی لە ناوەڕاستی شاری لیۆنی فەڕەنسادا.

سەرچاوە نزیکەکان لە لێکۆڵینەوەکەوە دەڵێن خوێندکارە جەزائیرییەکە گومانلێکراوی سەرەکییە و پێشتر هیچ تۆمارێکی لەلای پۆلیس نییە.

سەرۆکی شارەوانی لیۆن جیڕار کۆڵۆم بە کەناڵی بی ئێف ئێمی وت پۆلیس لەڕێی تۆماری کامێرا چاودێرییەکانی ئاسایشەوە توانیویەتی پیاوێک دەستگیر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG