Accessibility links

پۆلیس هێرشبەرەکەی ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەستگیر دەکات


پۆلیسی ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا پیاوێکیان دەستگیر کرد دوای ئەوەی بە بێدەنگی چۆتە ناو یەکێک لە بازاڕەکانی واڵ مارتەوە لە شاری دێنڤەر و بە فیشەک سێ کەسی کوشتووە و دواتریش بە ئوتومبێلەکەی هەڵهاتووە.

پۆلیسی ثۆرنتن لە تویتەر نوسیوویەتی سکۆت ئۆستریمی تەمەن 47 ساڵی دەستگیرکردووە و زیندانی کراوە. هیچ وردەکارییەکی تریان نەدا.

بەرپرسان لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک وێنەیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن کامێرا چاودێرییەکانەوە گیرابوون، وێنەکان پیاوێک بوو لە نیوەی تەمەنیدا و چاکەتێکی ڕەش و پانتٶڵێکی لەبەردایە، هەروەها وێنەی ئوتومبێلێکی سووریش بڵاوکرایەوە کە پێیان وایە چەکدارەکە ئەو ئوتومبێلەی بەکارهێناوە بۆ هەڵهاتن.

پۆلیس لە زاری شایەتحاڵەکانەوە وتی ئۆستریم بە هێمنی هاتۆتە ناو بازاڕەکەوە لە ثۆرنتن کە دەکەوێتە16 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شاری دێنڤەرەوە و دەستی کردووە بە تەقەکردن لەو کەسانەی کە لە بازاڕەکەدا بوون.

پۆلیس وتیشی دوو کەس بە فیشەک کوژراون و ئافرەتێکیش بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG