Accessibility links

سەرۆک وەزیری پۆڵەندا داوای سەپاندنی سزای توندتر دەکات بەسەر ڕووسیادا


سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤسکی
سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤسکی

سەرۆک وەزیری پۆڵەندا وتی یەکێتی ئەوروپا دەبێت سزای قورستر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت و چەکی زیاتر بدات بە ئۆکرانیا، هەروەها داواشی لە دادگایەکی نێودەوڵەتی کرد لێکۆڵینەوە لە کوشتارییەکانی شارۆچکەی بوچا بکات.

سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤسکی وتی " ئەو تاوانانەی ڕووسیا ئەنجامیداون دژی نزیکەی 300 دانیشتووی بوچا و شارۆچکەکانی دیکەی دەوروبەری کیێڤ دەبێت بە کۆمەڵکوژی ناودێر بکرێن و بەو پێیەش مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت."

وتیشی "هەرکەسێک کە ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ بەرپرس بووبێت، دەبێت لەلایەن دادگایەکی نێودەوڵەتییەوە بەتوندی سزا بدرێن."

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕەتی کردەوە هێزەکانی ڕووسیا هاوڵاتیانی مەدەنییان لە شارۆچکەی بوچا کوشتبێت، وتیشیان سەرجەم ئەو وێنانەی کە تەرمەکان پیشان دەدەن " ئەرکێکی وروژێنەرانەی دیکەی حکومەتی ئۆکرانیایە."

سەرۆک وەزیری پۆڵەندا داواشی لە یەکێتی ئەوروپا کرد سزای قورستر بسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا و چەکی زیاتر بدات بە ئۆکرانیا.

وتی " یەکێتی ئەوروپا دەبێت دەستبگرێت بەسەر سەرجەم سەرمایەکانی ڕووسیادا لە بانکەکانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا، هەروەها سەرمایەکانی دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانیشی. دەبێت هەر ئێستا و بەبێ دواکەوتن سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا بپچڕێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG