Accessibility links

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمەریکی لە میسیسیپی 16 کەس گیانیان لەدەستدا


فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمەریکی لە باشووری ویلایەتی میسیسیپی کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسان وردەکارییان نەدا لەسەر ئەوەی ئەو فڕۆکەیە لەکوێوە هاتووە یاخوو بۆ کوێ ڕۆشتووە کاتێک لە شوێنێکی پایتەختی میسیسیپی لە جاکسن کەوتە خوارەوە. هەروەها هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەش نەزانراوە.

بەڕێوبەری دەزگای بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتنی ناوچەی لێفلۆر فرانک ڕاندڵ بە ڕۆژنامەنوسانی وت 16 لاشەیان لەشوێنی کەوتنە خوارەوەکە دۆزیوەتەوە.

هەروەها سەرۆکی ئاگرکوژێنەوەی شاری گرینوود مارکۆس بانکس وتی پاشماوەی فڕۆکەکە بەدرێژایی هەشت کیلۆمەتر بە ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG