Accessibility links

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکەوە لە کازاخستان 12 کەس گیانیان لەدەستدا


بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکەوە کە 100 سەرنشینی تێدابووە دوای ماوەیەکی کەم لە هەستانی لە فڕۆکەخانی ئەڵماتی لە کازاخستان بەلایەنی کەمەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش بەپێی لیژنەی فریاکەوتنی خێرای کازاخستان.

بەرپرسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ماوەی ڕابردوودا وتیان 15 کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لیژنەی فریاکەوتنی خێرا لیستی قوربانیانی بڵاوکردەوە کە 12 کەس بوون.

فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای " بێک ئەیرە " و تێچووی گەشتەکانی هەرزان بووە و لە جۆری فوکەر-100 یە، لە دوای هەستانی لە فڕۆکەخانەی ئەڵماتی و پاش ماوەیەکی کورت فڕۆکەکە کەوتۆتە خوارەوە.

حکومەتی کازاخستان وتی فڕۆکەکە 95 سەرنیشینی تیادا بووە لەگەڵ ستافی فڕۆکەکەشدا کە پێنج کەس بوون.

لە لیستی فریاکەوتنی خێرادا هاتوو هەشت کەس لە شوێنی کەوتنە خوارەوەکە گیانیان لەدەستداوە و دووانیان کاتێک گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ئەڵماتی تلوخان عەبیلداییڤ وتی 66 کەس برینداربوون و 50 کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG