له‌ئاکامی تۆفانی "ته‌مبین" ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له باشووری فلپینیدا زیاتر له 130 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، تۆفانەکە به‌تایبه‌تی دوورگه‌ی "مینداناو"ی گرتوه‌ته‌وه و تیمه‌کانی فریاکه‌وتن به‌دوای ده‌یان که‌سدا ده‌گه‌ڕێن کە بێسه‌روشوێن بوون.
ژماره‌ی قوربانیان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. دوا ئامار که پۆلیس بڵاویکردۆه‌ته‌وه ده‌ڵێت 36 ته‌رم له ڕووباری "سالۆگ" له "مینداناو" دەرهێناون که ڕێژه‌ی ئاوه‌که‌ی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه به‌رزبۆته‌وه.
ئەو تۆفانە بۆته هۆی لافاو و ڕۆچوونی له‌ناکاوی زه‌ویه‌کان. "ڕاندۆس سالفاسێۆن" به‌رپرسی پۆلیسی "ساباد" به فرانس پرێسی راگه‌یاندوه ئەو تهرمانەی له‌ڕووباره‌که دەرهێنراون هی دانیشتوانی گووندی سلڤادۆره. لایخۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ڕایگه‌یاند 17 تهرمیدیهکیان له‌ئاودا ده‌رهێناون.
هه‌ردوو گوندی "ساباد و سلڤادۆر" ده‌که‌ونه پارێزگای "لاناو دل نۆرتی" له باکوری ڕۆژئاوی دورگه‌که که به‌هۆی زریانی "تهمپین"ـه‌وه زۆرترین زیانی پێگه‌یشتوه.
فلپین ساڵانه ڕووبه‌ڕوی زیاتر له 20 تۆفان و باوبۆرانی توند ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گه‌وره دورگه‌ی "مینداناو" له باشوور که دانیشتوانی نزیکه‌ی 20 ملێۆن که‌س ده‌بن زۆر چار زریان نایگرێته‌وه.