Accessibility links

ئەمەریکا: ئۆکرانییەکان بەبێ ویستی خۆیان دەگوازرێنەوە بۆ ناو ڕووسیا


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی وتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆمەڵێک ئاماژەی بینیوە لەسەر ئەوەی هەندێک لە ئۆکرانییەکان بەبێ ویستی خۆیان گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند بەبێ بەشداری کیێڤ 11,500 هاوڵاتی ئۆکرانییان گواستۆتەوە بۆ ڕووسیا. لەنێویشیاندا 1847 منداڵ هەبوون.

ڕووسیا دەڵێت خەڵکەکە لەسەر داوای خۆیان گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا، بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن مۆسکۆ لە سەرەتای جەنگەکەوە هەزاران کەسی بە ناچاری گواستۆتەوە بۆ ڕووسیا.

لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا کە لە 24 ی مانگی دوودا دەستیپێکرد، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت نزیکەی 200,000 منداڵ و 1.1 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG