Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لیستێک پێک دێنێت کە ڕەنگە هەندێک لە عێڕاقێکان قەدەخەی کۆچبەری نەیانگرێتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا

کۆشکی سپی دەرفەتێکی بۆ وەزارەتی بەرگری پێک هێنا کە ناوی ئەو کەسانە پێشکەش بکات کە قەدەخەی کۆچبەری ئەوان نەگرێتەوە. ئەو گوتیشی کە لە لیستەکەدا ناوی ئەو عێراقیانەی تێدا دەبێت کە لە "ڕابردوو و لە ئێستادا" یارمەتیان بە هێزەکانی ئەمەریکا کردووە.

وڵاتیانی شەش ولاتی تر- ئێران، سوریا، یەمەن، سودان، لیبی و سومالیا – لە نێو لێستی چاوپۆشتی کردن دا نین. بڕیاری سەرۆک، کە دوا نێوەڕۆی هەینی واژۆ کرا، لە ئەو کەسانە قەدەخە دەکاتتا ٩٠ ڕۆژ سەردانی ئەمەریکا بکەن کە خەڵکی وڵاتی دیاری کراوی بە زۆرینەیان موسوڵمانن، لە دەمێکدا پەناخوازانی سوریا بە شێوەیەکی نادیار لێیان قەدەخە دەکرێت.

کاتێک پرسیاری لە دێڤیس کرا کە چ ماوەیەک دەخایەنی کە ناوی ئەو کەسانە پێشکەشی کۆشکی سپی بکرێت، ئەو گوتی وەزارەتی بەرگری "هیشتاش لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندی دەستوری سەرۆک دایە و لیستەکە ئامادە دەکات." ئەو هەروەها نەیهەویست مەزەندەی ژمارەی ئەو کەسانە بکات کە لە نیو لیستەکەدا دەبن.

هەروەها کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری لێدوانیان نەدا داخوا وەزیری بەرگری جەیمس مەتیس داوای بۆ ئەو چاوپۆشینانە کردبوو یان نا، و دەڵێن سەرۆشتی ڕاوێژکردن بۆ سەرۆک بە شێوەیەکی "خۆبەخۆیە".

XS
SM
MD
LG