Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت سێ سەرکردەی باڵای داعش لە سوریا دا کوژران


چەکدارانی داعش
چەکدارانی داعش

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا سێ شەمە هەواڵی سەبارەت بە کوژرانی سێ سەرکردەی باڵای داعشی لە سوریا، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمان دا. ئەو وەزارەتە گوتی کە دوو لە ئەو سەرکردانە لە هێرشەکانی مەرگە هێنەرانەی پاریس دا بەشداریان بوو.

پیتر کووک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری گوتی: "کاتی ڕوودانی ئەو هێرشە ئاسمانییە ئەو سێ کەسە پێکەوە خەرێکی داڕشتنی پیلان و ئاسانکاری هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ڕۆژئاوا بوون."

ناوبراو هەروەها گوتیشی کە ئەو کەسانە کاتی ڕوودانی هێرشی ئاسمانی لە چواری مانگی دێسامبر، لە شاری ڕەقە بە سواری ئوتوموبیل بوون.

دوو کەس لە ئەو سێ سەرکردانەی داعش، سەلاح غورمات و سامی جێدو، لە هێرشەکانی تێرۆرستی پاریس لە ساڵی ڕابردوودا دەستیان هەبوو کە ١٣٠ کەس کوژران.

ئاشتن کارتر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رۆژی سێشەمە لە ئیتالیا گوتی سێ ئەندامی کوژراوی داعش، لە ئەبوو محەمەد ئەل-عەدنانی فەرماندەی کردارەکانی بیانی داعش نزیک بوون کە لە سەرەتای ئەم ساڵ لە هێرشی ئاسمانی دا کوژرا.

دەگوتریت کە جێدۆ لە ئەندام گیری بۆ داعش و گەڵالەی پێلانی هێرش لە وڵاتانی ڕۆژئاوا نەخشێکی گەورەی هەبوو. کەسی سێهەم وەک وەلید حەمان ناسراوە و وڵاتی فەڕانسە بوو و بە بێ ئامادەبوونی خۆی لە شاری بلژیک بە تاوانبار ناسرابوو.

XS
SM
MD
LG