Accessibility links

وەزارەتی بەرگری پشتڕاستی بەڕێوەچوونی مانۆری لەشکری لە کۆتایی ساڵ دا دەکات


لە ئەمەریکا بەڕێوەبردنی مانۆڕی لەشکری زۆر دەگمەنە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند کە مەشقی لەشکری لە سەر خوازیاری سەرۆک تڕامپ کۆتایی ئەم ساڵ بەڕێوەدەچێت بەڵام تانک تێیدا بەشدار ناکرێت لە بەر ئەوەی بوونی تانک زیان بە شەقامەکانی واشنگتن دەگەیەنێت.

ئەو وەزارەتە گوتی کە ئەو مەشقە کە لە کۆشکی سپی ڕا تا خانووبەرەی کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت، جەخت کردن لە سەر بەهای ئازادییە.

بەڕێز تڕامپ مانگی ڕابردوو خوازیاری هەڵسەنگاندنی ئەگەری بەڕێوەبردنی مەشقێکی لەشکری لە رۆژی سەربازانی دێرێن بوو کە لە ١١ی مانگی نوامبری ئەمساڵ دا بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری دا هاتووە کە ئەو مانۆڕەی لەشکری بە جەختکردن لە سەر نەخشی سەربازانی دێرێنی ئەمەریکا لە ماوەی مێژوودا بەڕێوەدەچێت.

لە ئەمەریکا بەڕێوەبردنی مانۆڕی لەشکری زۆر دەگمەنە.

لە ساڵی ١٩٩١ هێزەکانی گەڕاوەی ئەمەریکا لە شەڕی ئازادکردنی کوێت لە چنگ عێڕاق، بە بەریوەبردنی مانۆڕێک لە واشنگتی پێتەخت وەدەرنانی هێزەکانی سەدام حوسێن لە کوەیتیان جەژن گرت.

XS
SM
MD
LG