Accessibility links

سەردانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست


مایک پێنس، جیگری سەرۆکی ئەمەریکا
مایک پێنس، جیگری سەرۆکی ئەمەریکا

هەر پێشتر قەرار بوو جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکات بەڵام بە هۆی ناڕازییەکان ئەو سەردانە وەدرەنگی خرا.

مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ ئەبدول فەتاح سەرۆک کۆماری میسر چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

بەڕێز پێنس و هاوسەری بەیانی شەمە لە پێگەی ئاسمانی ئەندروز لە ئەیالەتی مێریلەند بۆ قاهێرە پەڕوازیان کرد.

ئەوە یەکەم سەردانی کاربەدەستێکی پایەبەرزی ئەمەریکا بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوای بڕیاری سەرۆک ترامپ لە ناسینی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسڕایلە.

ئەو بڕیارە کە شەش حەوتوو پێش درا،لە گەڵ کاردانەوەیەکی ناڕەزایەتی عەڕەبەکان بە تایبەتی فەلەستینی یەکان ڕووبەڕوو بوو، بەڵام یەکێک لە دانیشتوانی ڕام ئەڵا لە کەناری ڕۆژئاوای رووباری ئۆردن گوتی کە ئەو ناڕەزایەتییانە زۆر بەربڵاونەبوونە.

محەمەد غەڕابە گوتی: "کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری تڕامپ هەم لە ناوچەکانی فەلەستینی و هەم لە جیهانی عەڕەب دا لاواز بووە. هاویشتنی بەرد یان سوتاندنی لاستیک کافی نێە، و ناڕەزایەتی دەبێت بە شێوەیەکی توندتر ئەنجام بدرێت."

بە گوتەی ناوبراو، خۆرهەڵاتی ئورشەلیم پێتەختی وڵاتی داهاتووی فەلەستینییەکانە و بۆ جیهانی ئیسلام گرینگێکی زۆری هەیە. بەڵام موسوڵمانانی جیهان کاردانەوەیەکی ئەوتۆیان بە رامبەر بە ئەو بڕیارە نیشان نەداوە.

دوای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ گوازتنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بۆ ئورشەلیم، قەرار بوو جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکات بەڵام بە هۆی ناڕازییەکان ئەو سەردانە وەدرەنگی خرا.

یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کانادایی نیشتەجێ لە قاهیرە گوتی کە ئەمەریکا هێزێکی بێ هاوتا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و عەڕەبکانیش دەزانن کە بە ئاسانی ناتوانن جێگرەوەیەک بۆ ئەمە بدۆزنەوە.

سەعید سادق، ئوستادی کۆمەڵناسی سیاسی لە زانکۆی کانادایی قاهیرە گوتی:

"تا ئەو جێگایەی بزانم، بڕیاری ئەمەریکا سەبارەت بە ئورشەلیم بە تەواوی لە ڕووی بیرکردنەوە بووە. ئەمەریکا دەزانیت کە کاردانەوە بەرامبەر بە ئەو هەنگاوە ئەوەندە توند نابێت، و یەک میلیارد و شەش سەد موسوڵمانی جیهان ناتوانن لە ئەو بارەیەوە کاردانەوەی وەک یەک و هاوئاهەنگ لە خۆ بنوێنن. سەردانی جێگری سەرۆک بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە پەیوەندی نەخشی نەریتی ئەو وڵاتە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەیە، چونکە هەموو بە چاکی دەزانن کە ئەمەریکا تەنیا وڵاتێکە کە دەتوانێت گوشار بۆ ئێسڕایل بێنێت."

سەردانی بەڕێز پێنس بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ئوردون و ئیسڕایل دەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG