Accessibility links

پێنس داوا لە سعودیە دەکات نوسەرێکی ڕەخنەگر لە ئیسلام ئازاد بکات


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕەخنەی توندی لە سعودیە گرت سەبارەت بە کۆتوبەند خستنەسەر ئازادی دینیی و داوای لێکرد ڕائیف بەدەوی نوسەر ئازاد بکات کە بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە لە ئیسلام زیندانی کراوە.

پێنس لە کۆنگرەیەکدا سەبارەت بە ئازادی دینی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا کە ڕخنە لە ئیسلام دەگرن لە هەریەک لە وڵاتەکانی مۆریتانیا و پاکستان و سعودیە.

پێنس وتی " سەرەڕای ئەوە فشارە زۆرەی دەخرێتە سەریان، هەموو ئەوانە بە توندی بەرگرییان لە ئازادی دینی کردووە،، گەلی ئەمەریکا لە پاڵیانن، ئەمەریکا داوا لە حکومەتەکانی ئیریتریا و مۆریتانیا و پاکستان و سعودیە دەکات ڕێز لە ئازادی بیروباوەڕی دینی بگرن و ئەو پیاوانە ئازاد بکەن."

ئەم لێدوانانەی پێنس سەبارەت بە بەدەوی هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا تاوەکو بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ تۆمەتبار بکەن بەوەی هیچ هەنگاوێکی نەناوە دژی ڕابەرانی سعودیە دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ.

نوێنەرانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان لە ئەمەریکا هەوڵەکانیان چڕکردەوە تاوەکو ڕێگە نەدەن ئەمەریکا چەک بە سعودیە بفرۆشێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە کە بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەدەن شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەستی هەبووە لە دۆسیەکەی خاشقچیدا. هەروەها هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوە زیادبوونی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنییە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن.

بەرپرسانی سعودی لە ساڵی 2012 دا بەدەویان دەستگیرکرد کە ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی بە ناوی " تۆڕی لیبڕاڵی سعودی " ەوە دامەزراند و بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی تۆمەتبارکرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG