Accessibility links

دوای کوژرانی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا، مایک پێنس دەڵێت ڕێکخراوی داعش شکستی هێناوە


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس وتی ڕێکخراوی داعش لە سوریا شکستی هێناوە، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای کوژرانی سەربازانی ئەمەریکا لە هێرشێکدا لە باکووری سوریا و ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

مایک پێنس لەمیانەی وتارەکەیدا لەبەردەم 184 نوێنەری سیاسی ئەمەریکادا لە سەرتاسەری جیهان ئاماژەی بە کوژراوەکان نەدا.

پێنس بە نوێنەران و بەرپرسە باڵا سیاسییەکانی ئەمەریکای وت " خەلافەت ڕووخاوە و ڕێکخراوی داعش شکستی هێناوە."

لە ماوەی ڕابردوودا وتەبێژی پێنس ئیلیسا فەرەح وتی بە مایک پێنس وتراوە کە سەربازانی ئەمەریکا کوژراون.

ڕاپۆرتی جیا جیا هەن سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئەمەریکا لە هێرشەکەی شاری مەنبەجی سوریادا، بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی چوار سەرباز کوژراون، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە وتیان تەنها دوو سەرباز کوژراون.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی بەهۆی هێرشەکەوە 20 کەس کوژراون و لەنێویاندا پێنج سەربازیی ئەمەریکی تێدایە.

بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێت وتی چوار سەربازیی ئەمەریکی کوژران و سێ سەربازیی دیکە برینداربوون. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کۆی گشتی کوژراوان بەهۆی تەقینەوەکەوە گەیشتۆتە 19 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG