Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا : پێش باشکردنەوەی پەیوەندییەکان دەبێت ڕوسیا هەڵوێستەکانی خۆی بگۆڕێت


مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا وتی ئەگەر ڕوسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئۆکرانیا نەگۆرێت و بەردەوام بێت لەپشتیوانیکردنی ڕژێمەکانی ئێران و سوریا و کۆریا باکوور ئەوا پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیادا باش نابێتەوە.

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا هەفتەی پێشوو دەنگیاندا بە سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ڕوسیادا و لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پایتەختی جۆرجیا پێنس وتی " بۆ لابردنی سزاکان پێویستە ڕوسیا ئەو کارانە نەکاتەوە کە لەسەرەتاوە بۆتە هۆی ئەوەی سزاکانی بەسەردا بسەپێنرێت."

مایک پێنس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری جۆرجیا جیۆرجی کڤیریکاشڤیلی وتی " ڕوسیا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدات کە بۆتە هۆی نائارامی لە ئۆکرانیا و پشتیوانی لە ڕژێمەکانی وەکوو ئێران و سوریا و کۆریای باکوور دەکات، پێویستە هەڵوێستەکان خۆی بگۆڕێت."

وتیشی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەم هەفتەیە سزا نوێیەکانی سەر ڕوسیا پەسەند دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یاسایەک و کۆنگرێسی ئەمەریکا هەموویان بە یەک دەنگ قسە دەکەن.

بەپێچەوانەی بەڕێوبەرایەتییەکانی پێشووی ئەمەریکاوە پێنس سەرکۆنەی بوونی ڕوسیەکانی کرد لە جۆرجیا.

لە دوای ساڵی 2008 ەوە هێشتا مۆسکۆ هێزی سەربازیی جێگیر کردووە لە جۆرجیا.

پێنس وتیشی هێشتا ئەمەریکا پشتیوانی لە داواکەی جۆرجیا دەکات بۆ هاتنە ناوەوەی بۆ ناتۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG