Accessibility links

هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هەدر ناورت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هەدر ناورت

ویلایەتەیەکگرتووەکان گرتنی خۆپێشاندەرانی ئارام بە توندی مەحکوم دەکات.

خۆپێشاندانەکانی بە ئاشتی لە ئێران

لێدوانی ڕاگەیاندن

هێدر ناورت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە

واشنگتن، دی سی

٢٩ی دیسەمبری، ٢٠١٧

------------------------------------------------------------------------------------------

ئێمە پێداچوون بە دوای چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان لە لایەن خەڵکی ئێران لە شارەکانی سەرانسەری ئێران دا دەکەین. ڕێبەرانی ئێران وڵاتێکی خاوەن سامان بە مێژوویەک و کولتورێکی دەوڵەمەندیان کردووە بە دەوڵەتێکی سەرکێش بە وڵاتێکی لاواز کە هەناردە سەرەکییەکانی توند و تیژی، خوێنڕێژی و بێ سەرەوبەرەیی و نائارامیە. هەر وەک سەرۆک تڕامپ گوتی، هەرە ئەو قوربانیانی کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن تووشی ئازار بوونە ئەوە خودی خەڵکی ئێرانن.

ویلایەتەیەکگرتووەکان گرتنی خۆپێشاندەرانی ئارام بە توندی مەحکوم دەکات. ئێمە بە جیدی داوا لە وڵاتان دەکەین کە بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی گشتی لە خەڵکی ئێران و داخوازییە سەرەتاییەکانیانی ئەوان و بۆ کۆتایی هێنانی بە گەندەڵی پشتیوانی بکەن.

لە ١٤ی مانگی ٦ی ٢٠١٧ی زاینی، وەزیری دەرەوە تێلرسن لە پێش کۆنگرە گەواهی دا کە خۆی پشتیوانی "لە ئەو کەسانەی نێو ئێران دەکات کە پێشەنگی ئاشتیخوازانەی بە ئاشتی حکومەتن. ئەو کەسان وەک خۆمان دەزانین بێگومان لە ئێران دا هەن." ئەمڕۆ وەزیری دەرەو پشتیوانی قووڵی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دووپات دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG